دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، دوو مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتنە خوارەوە.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مووشەکەکان لە مەیدانێکی چۆڵدا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی هێرشەکە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.

هەر بەهۆی ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە، هەفتەی رابردوو لە ناوچەی رەزوانییە لە بەغدا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەست دا کە منداڵیش لەناویان هەبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200308

Your Comment

You are replying to: .
captcha