کادێرەکانی پەکەکە کوردستانی سووریا چۆڵ بکەن/دەبێت بیانوو بەدەست ئەدرۆغانەوە نەهێڵین

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین لە سنوورەکانی کوردستانی سووریا بکشێتەوە و لافیتە و ئاڵاکان و وێنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە تورکیا وەکوو پاساوێک بۆ هێرشەکانی کەڵکی لێوەردەگرێت لەم ناوچەیە دوور بخاتەوە.

«هەڤاڵ عیسا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە بۆچی ئەردۆغان دووبارە هەڕەشە لە ناوچەکانی باکووری سووریا دەکات، ڕایگەیاند: ئەم ترسە بوونی هەیە کە حکوومەتی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا، بەڵام کوردەکان دەبێت وشیار بن و بیانوو نەدەنە دەستی ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیاوە.

ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان دەبێت ئاگایان لەم بابەتە ببێت کە ئەردۆغان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا قۆستنەوە لە هەندێک بابەت نەکات.

ئەندامی P.Y.K.S دەشڵێت: هەر بەم بۆنەوە بەتایبەت داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین لە سنوورەکانی کوردستانی سووریا بکشێتەوە و لافیتە و ئاڵاکان و وێنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە تورکیا وەکوو پاساوێک بۆ هێرشەکانی کەڵکی لێوەردەگرێت لەم ناوچەیە دوور بخاتەوە.

هەڤاڵ عیسا جەخت دەکاتەوە پێویستە ئەو بیانووە کە ئەردۆغان دەستی پێوەدەگرێت ببڕدرێت تاکوو چیدی لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا ئەردۆغان دەستاوێژێکی بەدەستەوە بۆ هێرش کردن نەبێت.

هەواڵ عیسا وەبیری هێنایەوە: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ حربەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) هەندێک مەرجی هێناوەتەوە کە دەبێت جێبەجێ بکرێن تا تورکیا بیانکی بەدەستەوە نەمێنێت، بۆیە دەبێت کادێرەکانی پەکەکە کوردستانی سووریا چۆڵ بکەن.

ناوبراو جەختی کردەوە: دەبێت وتەدانی بەرپرسانی پەکەکە لەوان سەبری ئاو و کەسانی دیکە ڕابگیردرێت کە دەڵێن لە کوردستانی سووریا ناچنە دەر و دۆخەکە بۆ دەستوەردانی سەربازیی ئەردۆغان فەراهەم دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200297

Your Comment

You are replying to: .
captcha