نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگی مام جەلال دەكەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دواییی جەلال تاڵەبانییەوە نوسیی: لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرینگی و دونیابینی و پێویستیی مام جەلال دەکەم.

کوردپرێس:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێكۆشانی دوور و درێژی مام جەلال لە پێناو ئازادیی گەلی كوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگیان دەكەین.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

لە یادی كۆچی دواییی سەرۆك مام جەلالدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێكۆشانی دوور و درێژی لە پێناو ئازادیی گەلی كوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان دەكەین. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.

News Code 200289

Your Comment

You are replying to: .
captcha