قەناعەت بە «مەرجەعی باڵای کورد» ناکەین/ دەبێت کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی سووریا ببەسرێت

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (P.Y.D.K) دەڵێت: پێش هەموو شتێک دەبێت کۆنگرەیێکی نەتەوەیی لە کوردستانی سووریا ببەسرێت پاشان لە ڕێگای ئەو کۆنگرەیەوە «مەرجەعی باڵای کورد» هەڵبژێردرێت.

«مەحموود محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (P.Y.D.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) ڕایگەیاند: ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە پێشوازیمان لە دەستپێشخەرییەکەی ژەنراڵ کۆبانی کرد لەبارەی یەکگرتنی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا و پێبەندیشی دەبین.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵام کێشەیێک هەیە و ئەوەش ئەمەیە کە ئێمە ڕازی نین بە مەرجەعی باڵای کورد چوونکە ئەم مەرجەعە تەنها لەنێوان دوو لایەندا پێکهاتووە.

مەحموود محەمەد وەبیری هێنایەوە: دەبێت ئەم دەستپێشخەرییەی ژەنراڵ کۆبانی هەموو حزب و لایەنە کوردییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکانی بگرتایەتەبەر.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (P.Y.D.K) جەختی کردەوە: دەبوو پێش هەموو شتێک کۆنگرەیێکی نەتەوەیی لە کوردستانی سووریا ببەسترایەت و لە ڕێگای کۆنگرەکەوە مەرجەعی باڵای کورد هەڵبژێردرایەت.

مەحمەوو محەمەد وەبیریشی هێنایەوە: دەبێت بڵێم ئێمە وەکوو یەکێتی لە ڕابردوویش و لە ئێستاشدا پشتیوانی لە هەر دانوستانێک دەکەین کە بە مەبەستی یەکگرتن ئەنجام بدرێت و لە داهاتوویشدا پشتگیری لێدەکەین. پێویستە لە هەر دانوستانێکدا هەموو نوێنەرانی میللەت ئامادە بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200267

Your Comment

You are replying to: .
captcha