ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ڕوو لە هەڵکشانە/ 81 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 81 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 1 حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 9ی ڕەزبەری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 251 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 81 حاڵەتی نوێی تووشبوون و یەک حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 475 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

News Code 200242

Your Comment

You are replying to: .
captcha