بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی تورکیا قۆناخێکی نوێی گوشارخستنەسەر کوردەکانی دەست پێکردووە و ئێستا بەبیانووی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین بە هێرش کردنەسەر کۆبانی لە سووریا کە چەند ساڵ پێش ئێستا بەڕێوەچوو؛ ژمارەیێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان-ی دەستگیر کردووە و ئێستا لە زیندانن.
ئالان ماکۆفسکی، شرۆڤەکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی تورکیا و هەروەها لێکۆڵەری پەیمانگەی ئەمەریکەن پرۆگرێس، لەبارەی زیاتر بوونی گوشارەکان بۆ سەر کوردانی سووریا لە گۆڤاری پۆلۆتیکۆ-ی وتووە: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ ڕاکێشانی دەنگی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی تورکیا گوشاری زیاتری خستۆتە سەر کوردەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە گوشار خستنە سەر کوردەکان بۆ ئەردۆغان پرسێکی شەخسی، سیاسی و ستراتێژیک دێتە ئەژمار.
ماکۆفسکی زیاتر دەڵێت: ئەردۆغان پێویستی بە هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبە ناسیۆنالیستەکانی تورکیایە و ناتوانێت شتێکی دیکە بکاتە جێگرەوەی گوشار خستن تا بەڵکوو دەنگی ناسیۆنالیستەکان بەدەست بێنێت.
ناوبراو تەئکید دەکاتەوە تێمی هەموو ئەم گوشارانە کە لە تورکیا لە سەر کوردەکان دەخرێت، ترس لە جیاییخوازیی کوردەکانی ئەم وڵاتەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment