سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی فڕۆکەیێکی ئەرمینیای خستبێتە خوارەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی وڵاتەکەیان لەلایەن تورکیاوە خراوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانیلەدەست داوە. هاوکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رەتیکردەوە کە هیچ فڕۆکەیێکی ئەرمینیای خستبێتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا رایگەیاندبوو، تورکیا بەشداری راستەوخۆی جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکات و فڕۆکەیێکی ئێف-١٦ی ئەو وڵاتە، فڕۆکەیێکی ئەرمینیای لەجۆری سوخۆی ٢٥ خستووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست داوە.

لای خۆیەوە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەو بانگەشەیەی ئەرمینیا رەت کردەوە و هەروەها وەزیری بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند ئەوە درۆیێکی دیکەی ئەرمینیایە و لە پروپاگەندە زیاتر نییە.

لەلایەکی دیکەوە، فەخرەدین ئاڵتون، هاوکاری میدیایی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، "ئەرمینیا باشترە لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵی کردوون بکشێتەوە، نەک خەریکی پروپاگەندە بێت".

شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاندبوو، فڕۆکە تورکییەکە لە فڕۆکەخانەی غانجا لە ناو خاکی ئازەربایجان هەستاوە و لە نزیک شاری ڤاردینز پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200236

Your Comment

You are replying to: .
captcha