کوردپرێس:
لهراگهیهنراوێكدا 15 حزبی كوردستانی کە لە هەولێر کۆ بوونەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ HDP و خەبات و بەرخۆدانی ئاشتیخوازانەی خەڵكی كوردستانی تورکیا دەردەبڕن ئاماژه بهوه دهكهن، گەلی كوردستان سەدان ساڵە بەهەموو شێوازێك هەوڵی پاكتاوكردن و لەناوبردنی دەدرێ و بەردەوام بوونی لە ژێر هەڕەشەدا بووە.
ههروهها ئهوهش خراوهته ڕوو، كه كێشەكان بەگرتن و شەڕ و چەك چارەسەر ناكرێن و تاكە ڕێگە ئاشتی و چارەسەكردنی گرفتەكانە لەڕێگەی دانیشتن و دیالۆگهوه.
دەقی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ١٥ لایەنی هەرچوارپارچەی كوردستان…
ڕاگەیەندراوی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەرهەق بەشاڵاوی دەستگیركردنی ئەندامانی ههدهپه ئێمەی حزب و لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، 28/9/2020 لە شاری هەولێر كۆ بووینەوە سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی دەسەڵاتدارانی توركیا دەرهەق بەئەندامانی HDP و هاووڵاتییانی سڤیلی باكووری كوردستان دەیكات.دوای گفتوگۆ گەیشتینە ئەو درەنجامەی كە گەلی كوردستان سەدان ساڵە بەهەموو شێوازێك هەوڵی پاكتاوكردن و لەناوبردنی دەدرێ و بەردەوام بوونی لە ژێر هەڕەشەدا بووە و نكوڵیی لە زمان و خاك و كلتوور و ناسنامەی كراوە، تاكە شتێك كە هێشتوویەتیەوە گیانی بەرخۆدان ئێڕادەی بەهێزی بووە. لە ئێستاشدا AKP و دەسەڵاتدارانی توركیا دوای دەستگیركردنی سەدان ئەندام و سەرۆك شارەوانی و هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP بۆ زیاتر كپكردنی دەنگی ئاشتی و ئازادیخوازان بڕیاری دەستگیركردنی 82 كەسی دیكەی لە پەڕلەمانتار و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەر و هاوسەرۆكی شارەوانییەكانی سەر بە HDP دەركردووە، زوڵم و ستەمی توركیا بۆ سەر چالاكوان و هاووڵاتییانی باكووری كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و مەودای دیموكراسی لە توركیا لە ئاكامی سیاسەتی AKP بەرتەسك دەبێتەوە و ئەوەش لەبەرژەوەندیی سیاسیی ئەم دەوڵەتە و ناوچەكەدا نییە. ئەو هەوڵانەی توركیا دوای شكستی لە كۆبانی و بەرخۆدانی حەفتانین دێت و دەیەوێ تۆڵەی ئەوە لە ئەندامانیHDP بكاتەوەو ئەم سیاسەتەش پێشێلكردنی هەموو بنەماكانی مافی مرۆڤ و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە. ئێمەی حزب و لایەنە ساسییەكان وێڕای شەرمەزاركردنی ئەم سیاسەت و كردەوانەی AKP و دەسەڵاتدارانی توركیا، پێمان وایە كێشەكان بەگرتن و شەڕ و چەك چارەسەر ناكرێن و تاكە ڕێگە ئاشتی و چارەسەكردنی گرفتەكانە لەڕێگەی دانیشتن و دایلۆگ، هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ HDP و خەبات و بەرخۆدانی ئاشتیخوازانەی خەڵكی باكووری كوردستان دەردەبڕین و داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە بڕیار بەدەستەكان و هەموو رێكخراوە مافپارێزەكانی دونیا دەكەین، كە بێدەنگ نەبن و فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ ئازادكردنی دەستبەجێی دەستگیركراوەكان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیركردنی ئەوانی دیكە ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی توركیا بوەستێنن و ناوچەیەكی ئارام بۆ كوردان درووست بكەن.ناوی حزب و لایەنە سیاسییەكان:
1- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
2- حزبی شیوعی كوردستان
3- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK
4- پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد/ سوریا.
5- پارتی ئازادی كوردستان/ ڕۆژئاوای كوردستان
6- پارتی ئازادی كوردستان/ ڕۆژهەڵاتی كوردستان
7- ویفاقی كوردی لەسوریا
8- پارتی سەربەستی كوردستان
9- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
10- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
11- پارتی كۆماری كوردستان
12- حزبی ڕزگاری/ دەستەی سەرۆكایەتی
13- بزووتنەوەی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان
14- حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
15- پارتی پارێزگارانی كوردستان
Your Comment