کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده ديپلۆماسييهکان و هێزه‌کانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌کانى داعش تاوتوێ کراون.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق کردووەتەوە، "هاوڕا بوون هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێويستيان به هاوکارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و لەو بارەیەوە وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوکاريى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپات کرده‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا هاوکاريى سه‌ربازى و مرۆيى پێشکه‌ش به هه‌رێمى کوردستان و عێراق کردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئيتاڵياى کرد که "ره‌زامه‌نديى له‌سه‌ر به‌رده‌واميى ئه‌رکى هێزه ئيتاڵييهکان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دا".
لەبارەی دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى عێراقيش، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاندووە، هه‌رێمى کوردستان به نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته ئهمنييهکانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده ديپلۆماسييهکان ده‌ڕوانێت، هاوکات "ئه‌رکى نێرده ديپلۆماسييهکان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگە، بۆ هاوکارى و پشتگيرييه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت، هه‌رێمى کوردستانيش هه‌موو پشتگيرييێک له هه‌نگاو و رێکاره‌کانی مسته‌فا کازمى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment