کوردپرێس:
لە نووسراوێکدا کە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەرە، بڕیار درا یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 بخرێتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هاوكات، به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێه‌ش ، هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینیی فه‌رمانگه‌ی چاودێریی دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی سێ ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، له ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
Your Comment