شاندێکی تەکنیکیی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وابڕیارە بەمەبەستی لەیەکتێگەیشتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێ کردنی بودجە و ڕەوانە کردنی پشکی هەرێم، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لەدوای جەژن شاندێکی تەکنیکیی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات ‌و لەسەر دیاری کردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێ کردنی ماددەی 11ی یاسای بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ دەکەن.

میرزا باسی لەوەش کردووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق جەختی کردۆتەوە له‌سه‌رئه‌وه‌ى، لە ئامادەکارییەکانیان بۆ خەرج کردنی پشکی هەرێم لە بودجە نزیک بوونەتەوە.

ناوبراو ئه‌وه‌شى وت:"هەرێم چاوی لەوەیە لەم مانگەدا بەشە بودجەی بۆ ڕەوانە بکرێت".

به‌وته‌ى میرزا، "ماددەی 11ی بودجە ئاماژە بەوەناکات هەرێمی کوردستان نەوتی خاو ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵکوو باسی بەهای نەوتەکە دەکات، بۆئەوەش دەبێت میکانیزمێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕگەیە دیاری بکرێت".

وه‌كوو شیروان میرزا باسى ده‌كات ئه‌وه‌ ڕوون نییه‌، ئایا بەهای ئەو نەوتە دیاری دەکرێت ‌و لەپشکی هەرێم دادەشکێنرێت ‌و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ هەرێم خەرج دەکرێت یان هەرێمی کوردستان بەهای ئەو نەوتە لە هەژمارێکی بانکی سەر بە حکوومەتی فیدراڵی دادەنێت ‌و دواتر بەغدا هەموو پشکی هەرێم ڕەوانە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha