کوردپرێس:
هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دیمانێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا ئاماژە بە هەواڵی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردە دەکات و دەڵێت هەموو هەڵبژاردنێکی هەڵگری چەند پێشمەرجێکە و لانی کەم پێویستی بە شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە. لە ڕاستیدا هەموو مەرجە مرۆڤانە و کۆمەڵایەتی و یاسایی و ئابووری و سیاسی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبرژاردن لە سووریا ئامادە نیە.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا یان هەر هەڵبژاردنێکی تر لە سووریا پێویستی بە شەرعیەتی سیاسی هەیە چوونکە پێویستی بە ڕێککەوتنێکی سیاسییە.
هۆشەنگ دەروێش ئەوەشی زیاد کرد: پێویستە سەرەتا پرسیاری ئەوە بکەین کە لە کاتێکدا هێشتا هیچ چارەسەرێکی سیاسی بۆ سووریا نەدۆزراوەتەوە تورکیا بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە و سەدان هەزار تیرۆریستی جیهادی لە خاکی سووریان و ملوێنان ئاوازەی سووریا لە دەرەوەی سنوورەکان دەژین بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن چۆن مومکین دەبێت؟ بۆیە لە ڕوانگەی ئێمەوە لەم دۆخەی ئێستادا بە هیچ شێوەیێک ئیمکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن فەراهەم نیە.
Your Comment