کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەممە 12ی 5ی 2021، ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرهەمی دانەوێڵە و سەرچاوەکانی ئاو زۆر کەمیان کردووە و ئاستی بیرەکانیش زۆر دابەزیون.
راشیگەیاند، چەندەها بیری نایاسایی لێدراون و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروستکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە پلانێکمان بۆ کەمکردنەوەی وشکەساڵی هەیە ئەگەرچی بن بڕی ناکات بەڵکو بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات، بەڵام پێویستی بە بودجە هەیە".
ئاماژەی بەوەش دا، "بە بۆچوونی من پێویستمان بە ٢٠ تا ٢٥ ملیار دینار هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی".
باسی لەوەش کرد، وشکەساڵی کەمتر کاریگەری لەسەر شارەکان هەیە و کاریگەری زۆری لەسەر گوندەکان و شوێنە دوورە دەستەکان هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئاری ئەحمد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی بارانبارینی ئەمساڵ ٥٠٪ کەمتربووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و وشکەساڵی هەرێمی گرتووەتەوە.
سرور خدری
Your Comment