یەکێتیی ئەورووپا لەسەر کەیسی زیندانیانی بادینان هاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق نیگەرانیی خۆی لەبارەی سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ حوکمدراوانی بادینان دەربڕی و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئازادیی رادەربڕین، ئازادیی رۆژنامەڤانی و مافی دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە لە بنچینە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەیێکی دیموکراسین."

کوردپرێس:

وەفدی یەكێتیی ئەورووپا لەعیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی سزادانی دەستگیركراوەكانی بادینان بڵاوكردەوەو رایگەیاند: نیگەرانین لەناوهێنانی كۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە راگەیەنراوی سزادانی چالاكوانانی بادینان و دادگای پێداچوونەوەی هەولێر كە گوایە سزادراوان هاوكاری داراییان لێیان وەرگرتبێت.

یەکێتیی ئەوروپا داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەتەواوی پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت، لەنێویاندا "دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە" بۆ حکومدراوانی بادینان و دابینکردنی ئازادیی رادەربڕینی تەواوەتی و ئازادیی رۆژنامەڤانی بۆ هاونیشتمانیانی.

هەر ئەمڕۆ دوشەممە 10-5-2021، رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجی حوکمدراوانی بادینان دەکات و دەڵێت بڕیارەکەی دادگەی پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان کە لە 28ـی نیسان دەرچوە، "نادادپەروەرانە" بوە و پێویستە ئەو پێنج کەسە بە زوترین کات و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادبکرێن.

شایانی باسە رۆژی 16-ی شوباتی ئەمساڵ دادگای تاوانی هەولێر، بڕیاری زیندانیکردنی (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) یۆماوەی شەش ساڵ دەرکرد کە روژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنین، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر تومەتبارکردنیان نیە و بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند رێکخراو و پەرلەمانتارێک لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی ژن و منالیان لێکراوە، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگاییکردنیان.

News Code 1962

Your Comment

You are replying to: .
captcha