بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی یەکشەمە 19ی گوڵانی 1400 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 461 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 149 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 8 هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1276 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
Your Comment