ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆك بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیان كرده‌وه.
ئاژانسەکە ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گونده‌كانى سەر بەقەزای زاخۆیان لەپارێزگای دهۆک بۆردومان کردووه، به‌ڵام وردهكارىی ئه‌و په‌لاماره نازانرێت.
پهلامارهكهى ئه‌مڕۆى توركیا له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عێراق هۆشداری دا به توركیا و داوای كرد، ئه‌و په‌لامارانه ڕابگرێت، به‌ڵام حكومه‌تى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان ئاشكرایكرد، "ئه‌وان به‌رده‌وامده‌بن لهپهلاماردانى په‌كه‌كه".
Your Comment