کوردپرێس:
سەرباری ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سەختی داراییدایە و توانای خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نیە بەڵام ئیلتیزام دەکات بە خەرج کردنی حەقدەستی کۆمپانیای نەوتییە بیانییەکانی هەرێمی کوردستان.
دوو کۆمپانیای نەوتی بیانی ڕایانگەیاندووە کە لەم مانگەدا نزیکەی 20 ملوێن دۆلاریان لەبری حەقدەستی مانگی ئەگێستی 2020 لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتی خاوی شێخانەوە بڕی 9.8 ملوێن دۆلاری بۆ حەق دەستی ئەو کۆمپانیایە لە مانگی ئابی 2020 خەرج کردووە.
کۆمپانیای جەنەل ئەنرجیش لە بەیانێکدا ڕایگەیاند کە 2.6 ملوێن دۆلاری بۆ دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق و 8.2 ملوێن دۆلاریشی بۆ دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوگە لە حکوومەتی هەرێم وەرگرتووە.
Your Comment