بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵگری عێراق لەوبارەیەوە بڵاوی كردوەتەوە: "لە ناوچەی فەیزە لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزای روتبەی سەربە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە پەیوەندیی بەتاوانەكانی داعشەوە هەیە لە سنوورە دۆزراوەتەوە".
ئەوەش روون كراوەتەوە: "بەپێی زانیاری پێشوەخت شوێنی گۆڕەكە دۆزراوەتەوە و تەواوی رێكارەكانی ناسینەوەی قوربانیەكانی ناو گۆڕەكە جێبەجێ دەكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment