بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ بڵاوی دەکاتەوە شۆڕش ساڵح هونەرمەندی کوردی عێراقی کە ساڵانێکە بەبۆنەی چالاکیی سیاسییەوە عێراقی بەرەو ئەورووپا بەجێ هێشتووە و هاوکات داڕێژەری نەخشەی فەرشە، ئێستا دوو بەرهەمی خۆی کە لایەن ژنانی کوردەوە چنراون لە پێشانگای ئێمپراڵ وار میۆزیۆ نمایش کردووە.
کارەکانی ئەم هونەرمەندە لە دوو بەشی شۆناسی کوردی و پەنابەراندا بڵاو بووەتەوە. دوو قاڵی کە دەستچنی ژنانی کوردە لە شارەزووری عێراق و تەرحەکانی لەلایەن ساڵحەوە داڕێژراون لە ژێر دوو بابەتی «وێرانی» و «ئاوەرەگی» نمایش کراون.
ئەم هونەرمەندە کوردە هەوڵی داوە کە ڕەنجی ئاوارەیی کورد لە بەرهەمەکانیدا بخاتە ڕوو کە بەهۆی چالاکیی سیاسیی لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێندا وڵاتیان بەجێ هێشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment