سوپای تورکیا ناوچەیێکی دیکەی خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا گوندی گرێبی لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ بوردومان کرد.

کوردپرێس:

شەوی پێنجشەمە 24ی ئەیلوولی 2020 ماڵپەڕی هەواڵی ژیان لە زاری ئەحمەد گولی شایەتحاڵ لە ناحیەی باتیفا ڕایگەیاند " ئەمشەو کاتژمێر ٨:٤٠ سوپای تورکیا بە فڕوکەی جەنگی بوردومانی گوندی گرێبی لە ناحیەی باتیفا کرد ".

ئەو هاوڵاتییە وتیشی" بەھوی بوردومانەکە ئاگر لە دەوربەری گوندەکە کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کونتڕوڵ نەکراوە ، و کەس ناتوانێت لە ترسی بوردومان بڕوات بۆ شوێنی ئاگرەکە ".

بۆردومانەکە لە کاتێکدایە فڕوکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاش بەردەوام بە ئاسمانی شوێنەکەدا دەسوڕێنەوە ".

ماوەی نزیکەی سێ مانگە سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، بەردەوام لە ئاسمان و زەویەوە بوردومانی ناوچە سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و قەزای زاخۆ دەکات، بەو ھۆیەشەوە زیانی گیانی و مادی بەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کەوتووە.

News Code 190188

Your Comment

You are replying to: .
captcha