کوردپرێس:
سەما بەکداش، وتەبێژی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) بە میدیای پارتەکەی وتووه، "جێفری لە سەردانەکەیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند کە نابێت هێرشبکاتە سەر هیچ ناوچەیەکی دیکە کە ئێستا لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوە. ئەگەر ئەو کارەش بکات، ئەمریکا رێگریی لێدەکات و سزای دەدات، وەکو چۆن لە رابردووشدا سزای دا".
له لایێكی دیكهوه سلێمان ئۆسۆ، سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستان و ئەندامی شاندی ئەنەکەسە بۆ دانوستاندن لەگەڵ پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) دهڵێت "چاومان بە جەیمس جێفری کەوتووە و بە ئاشكرا ترسی گەلی خۆمانمان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانمان پێڕاگەیاند و هیوامان خواست ئەمریکا رێگە بە هێرشی لەو جۆرە نەدات".
جێفری لهسهردانهكهیدا باسی لهوهش كردووه، ئهمریكا هیواداره تورکیا هێرش ئهنجام نهداتهوه، لهناوچەی کانی ئاشتی بیر لە فروانخوازیی زیاتر نەکاتەوە.
Your Comment