پێویسته‌ هاوپه‌یمانان، پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت لە دژی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی تیرۆر و توندڕەوی.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی لەگەڵ جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و دانوستانەکانی هەولێر و بەغدای تاوتوێ کرد.

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سووریا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعشی لە هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق کرد، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی تیرۆر و توندڕەوی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا کرا کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گەیشتنە بە رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190155

Your Comment

You are replying to: .
captcha