پەیامی مەسعوود بارزانی بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلام لە کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی بە بۆنەی یادی پەنجا ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلام لە کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پێگەی زانایانی ئاینیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردستان بەرز نرخاند.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی رایگەیاند، پێزانینی هەیە بۆ رۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاكانی کوردستان، چ لە روی بڵاوكردنەوەی بیروڕای خوداناسی و قوڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هەروەها روبەڕوبونەوەی هزری توندڕەویی و ئینكار لە ناو خەڵكی كوردستاندا.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا بڵاوی کردەوە، "بەبۆنەی تێپەڕبونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم".

بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "پێزانینم هەیە بۆ رۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی گەلەكەمان چ لە ڕوی بڵاوكردنەوەی بیروڕای خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی هزری توندڕۆیی و ئینكار لە ناو خەڵكی كوردستاندا، جگە لەوانەش رۆڵی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و قبوڵنەكردنی ستەمكاری لە مێژوی میللەتەكەماندا بەرچاو و دیارە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیشیان داوە".

مەسعوود بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "هەمیشە و لە گشت قۆناغ و تەحەددیاتەكاندا ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی كوردستان هەیە كە لە رۆڵی پیرۆزی خۆیان بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی مرۆڤسالاری و میانڕەوی و قووڵتركردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری بەردەوام بن".

News Code 190137

Your Comment

You are replying to: .
captcha