کوردپرێس:
یۆگنی پۆلیاکۆڤ جێگری سەنتەری هەماهەنگیی ناوچە ئارامەکان لە ئیدلیب بە هەواڵنێرانی وتووە: هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا وتورکیا نمایشێکی سەربازیی هاوبەشیان لە ئیدلیب ئەنجام داوە.
بە گوێرەی نووسراوێکی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسیا، پۆلیاکۆڤ لە لێدوانەکەیدا ئاشکراشی کردووە: لە نمایشە سەربازییەکەدا هێزە سەربازییەکانی دەوریەی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ئیدلیب بە چەندی سیگناڵێکی تایبەت لەبارەی هەماهەنگی و پێوەندی وەرگرتنەوە نمایشێکیان کرد. ئامانجی نمایشە سەربازییەکەش ئەوە بوو هەماهەنگی و پێوەندیی نێوان هێزە سەربازییەکانی هەردوو وڵات لە کاتی پێویستدا ئەنجام بدرێت بۆ نموونە لە کاتی هێرشی کاروانە سەربازییەکان. لە نمایشە سەربازییەکەدا کۆمەڵێک ڕاڤەی تایبەت بۆ گواستنەوەی هێزە سەربازییە بریندارەکان و ئوتومبێلە پێکراوەکان و جووڵەی لیوا پشتگیرییەکانیش ئەنجام درا.
Your Comment