ئەمریکا دەبێت بەستێن بۆ دانوستانی نێوان کوردەکان و دیمەشق فەراهەم بکات

بەشی جیهان- پەیمانگەی واشنتن دەنووسێت ئەمریکا دەبێت لەڕێگای یەکانگیر کردنی لقە جیاوازەکانی کورد، عەرەب و مەسێحیەوە لە باکووری سووریا و دامەزراندنی بەرەیێکی سیاسی قبووڵکراوەوە بەستێن بۆ تەعامول کردنیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا فەراهەم بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگەی واشنتن بڕوای وایە ئەمریکا ستراتێژیێکی دروستی لەبارەی سووریاوە نەبووە و دەبێت چاکسازی لە ستراتێژییەکەیدا بکات.

بە بڕوای ئەم پەیمانگایە، هەنگاوی یەکەم دەبێت هەوڵدانی ئەمریکا بێت بۆ یەکخستنی گرووپە ساسییە جیاوازەکان لە باکووری سووریا کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب و مەسێحییەکان و پاشان بەرەیێکی سیاسیی یەکگرتوو لەم پێکهاتە جیاوازانە پێک بێنێت.

پەیمانگەی واشنتن جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا دەبێت چەند هەڵمەتێک بەمەبەستی بەشداریی زیاتری سەرکردە کوردەکانی سوووریا لە پڕۆسەی سیاسیی ئەم وڵاتە بخاتە گڕ. واشنتن هەروەها دەبێت چارەسەرێک بۆ قەیرانی ناوچە کوردنشینەکانی ژێر کونترۆڵی تورکیا وەکوو عەفرین و سەرێ کانی بدۆزێتەوە.

ڕێکخراوەکە بڕوای وایە ئەمریکا هەروەها دەبێت مۆسکۆ بخاتە ژێر گوشارەوە تا دیمەشق ڕازی بکات بە قبووڵ کردنی ئەو بەرە سیاسییەی کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتووە و لەگەڵیان تەعامول بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190105

Your Comment

You are replying to: .
captcha