بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری هیڵ-ی سەربە کۆنگرێستی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کەمتر بوونی ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات و دەڵێت تا ئێستا 8 بنکەی سەربازی ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کراونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمریکا ئێستا تەنها لە چەند شوێنی دیاری کراودا ماونەتەوە لەوان لە بەغدا، بنکەیێک لە هەرێمی کوردستان و بنکەی سەربازیی ئەسەد و ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی کە بوونی ئەم هێزانە کەم ڕەگتر بێتەوە.
گۆڤارەکە ئاماژە بەم بابەتەیش دەکات کە هێزە ئەمریکییەکان لە هەولێر پارێزراوترن و ڕەنگە بۆ مانەوەیان تەرکیز بکرێتە سەر ئەم ناوچەیە.
هیڵ جەخت لە گرینک بوونی درێژەدان بە ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان لەلایەن ئەمریکاوە دەکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و دەڵێت بە ئاوڕ داەوەی لەم بابەتەی کە داعش چیدی توانای ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی لە عێراق نەماوە بوون و نەبوونی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی لەم وڵاتە نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment