بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە لە بەریتانیا جێگیرن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای ناسراو بە M4 نزیک لە شارۆچکەی قەحتانییە-ی شاری قامیشلۆ جێگیر کراون تاکوو ڕێگا لە تێپەڕبوونی کاروانە سەربازییەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا دابخەن. هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لە فڕینی دوو کۆپتەری ڕووسی و دوو کۆپتەری ئەمریکی بەسەر ناوچەکەدا دەکەن.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیێندرا کە کۆپتەرێکی ئەمریکی بەهۆکارێکی نادیارەوە ناچار بوو لە ناوچەی یرابیە بنیشێتەوە. ڕوانگەی مافی مرۆڤ هەواڵی داکەوتنی کۆپتەرە ئەمریکییەکەی پشت ڕاست نەکردەوە کە میدیاکانی سووریا بڵاویان کردبوویەوە. بەمحاڵەوە هێزە ئەمریکییەکان بەزووترین کات لە شوێنی دانەوەی هێلی کۆپتەرەکە ئامادەبوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئەمریکا شوێنێکی بۆ نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکان کردۆتەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەوریە ئاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی نەوتخێزی ڕەمیلانی سووریا درێژەی هەیە.
لە دواهەمین بەریەککەوتنی هێزە ئەمریکی و ڕووسییەکاندا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژمارەیێک سەربازی ئەمریکی بەهۆی لێکدانی زرێپۆشەکانەوە بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment