کوردپرێس: ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "عێراق لەگەڵ ئەندامی رێکخراوەکان هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئۆپێکەوە بەشداریی کردووە لە داڕشتنی بنەماسەرەکییەکانی و پابەندبوون پێەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: "بنەماکان جەخت دەکەنەوە لە سەروەری وڵاتە بەرهەمهێنەکان لەسەر سامانی نەوت و داهاتە داراییەکان لە پێناو سەرپێخستنەوەی ئابوری و گەشەی وڵات".
هاوکات، ئاماژەی بە گرنگیی گفتوگۆکردن و هاوکاری کردن لەنێوان بەرهەمهێنەکانی تری نەوت لەناوەوە و دەرەوەی رێکخراوە کرد، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و قەیرانەکانی بەردەم بازاڕی نەوت و کارکردن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیێک زامنی جێگیری و هاوسەنگی بکات.
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: "وڵاتکەی میوانداری ئاهەنگی ساڵیادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە بەغدا دەکات، پێش کۆتایی ئەمساڵ لە هۆڵی گەل، کە ساڵی ١٩٦٠ رێکخراوەکەی تێیدا دەمەزرێندرا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment