چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ تاوتوێی پرسەکانی دەریای ناوەڕاست و قوبڕس دەکەن

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبڕس-یان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، CNN turk بڵاوی کردەوە ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتییەوە وەرگیراون باس لەوە دەکەن چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکەدا چەند بابەتێکی دیکەی ناوچەکە تاوتوێ کراون.

بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە تایبەتی تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبڕس-یان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190068

Your Comment

You are replying to: .
captcha