بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی بە پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاندووە کە ژمارەی سەربازانی سوپای تورکیا لەناو بنکەی سەربازی بەعشیقە لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لەنێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ سەربازدایە.
ئەو بەپرسەی یەکێتی لە پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کردووە کە سوپای تورکیا دەستی بە پرۆسەی قایمکاری بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکەکە کردووە، روونیشی کردۆتەوە کە پێش دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکەی ئەمدواییەی تورکیا دژ بە پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، لەترسی گیانی سەربازەکان سەرجەم پێداویستییەکانی بنکەکە لەڕێگای فرۆکەوە دابین دەکرێت.
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان تورکیا زیاتر لە ٢٠ بنکەی سەربازی لەخاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە دەکەونە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێرەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment