کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 10 ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابووریی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی لێکرا.
پێشتر شیروان میرزا نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتبووی ئامانجی سەردانەکە زیاتر تەوەری ئابووری دەگرێتەوە و باسی مووچە و بودجە و نەوتی هەرێم تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان مستەفا کازمی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.
Your Comment