کوردپرێس:
لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ دوشەممە لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی موچەی فەرمانبەران رایگەیاند، "سەرقاڵین و خەریکین و چوین بۆ بەغدا، دەبێت حکومەت تیمێک بنێرێت لەم هەفتەیەدا، هەوڵمانداوە دۆخەکە هێوربکەینەوە لە بەغدا، چاوەڕوانی ئەوەین حکومەت تیمێک بنێرێت بۆ ئەوەی دانوستان دەستپێبکات و موچەی ئەم دو سێ مانگە وەربگرین ئینشااللە".
لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، لاهور شێخ جەنگی وتی، "لە دوای پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، دەبێت تیمێکی نوێی حکومەتی هەرێم بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی دانوستان بکات بۆ وەرگرتنی پارەی ئەم سێ مانگەی کە ماوە پێش ئەوەی ئەمساڵ تەواوببێت".
17ی ئەم مانگەش لاهور شێخ جەنگی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "به‌رله‌وه‌ى گله‌یى له شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت كه، تیمى دانوستانى هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین بژارده‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بوه".
ئەوەشی خستبوەڕو، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ى حه‌وتى یاساكه دەرفەتێکی باش دراوه به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دانوستان، "بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكات و په‌له بكات له ناردنى شاندێكى خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و موچه‌ى موچەخۆرانی هەرێم دوا نه‌كه‌وێت و گه‌له‌كه‌مان په‌راوێز نه‌خرێت".
*لە ئاوێنە وەرگیراوە
Your Comment