مستەفا کازمی و سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژان کاستێکس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لە پاریس دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و ژان کاستێکس، هاوتا فڕەنسییەکە دەستیپێکردوە و لە ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

پێشتر هیشام داود، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندووە، لەسەردانەکەی کازمیدا هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیری دارایی و چەندین گەورە بازرگانی دیاری عێراق یاوەری سەردانەکەی مستەفا کازمی دەکەن بۆ ئەورووپا بەمەبەستی باوەڕپێهێنان بەو وڵاتانە کە عێراق لەسەر ئاڕاستەیێکی دروست هەنگاو دەنێت کە ئاڕاستەی گەشەکردن و بووژانەوەی ئابوورییە، بەوەش بەشێکی سەرەکی سەردانەکە پرسی ئابووری دەبێت.

راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەسەردانەی کازمیدا بۆ فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا و پەیوەست بە پرسی ئابووری دروست کردنی میترۆی بەغدا، دروست کردنی فڕۆکەخانە لە چەند پارێزگایێک و پرسی ژێرخانی وڵات، کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێ دەکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق بۆ ساڵانێکی زۆر گەمارۆی بەهۆکاری سیاسی و سەربازی لەسەر بووە و لەئێستادا وڵات لەجێگەی بوونی مەترسی، بووەتە هۆکارێکی ئەرێنی و بێلایەن لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا، ئەوەش وایکردووە حکوومەتی ئێستای عێراق لە پاڵ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی، هەنگاوی فراوان بۆ دروست کردنی پەیوەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەگەل چەندین وڵاتی جیهان دروست بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 19

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha