بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی وڵات لەرووی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی و تەحەداکان و پلاندانان بۆ زاڵبوونی بەسەریاندا گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەموو سێکتەرەکانی رێوشوێن و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختیان تاوتوێ کردووە، هەروەها ئەو رێوشوێنانەی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ئەنجامەکانی دەبێتە هۆی دەربڕینی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment