بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌میر هه‌ورامی، به‌رپرسی ئۆفیسی راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی، رایگه‌یاند که شانده باڵاکه‌ی حکوومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌بێت و پرسه‌کانی تایبه‌ت به بودجه و مووچه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومه‌تی عێراق تاووتوێ ده‌که‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتێکدایه که مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتن داوای کردبوو که له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق شاندی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان و گه‌یشتن به رێککه‌وتنی کۆتایی.
ئەم شاندەی هەرێم کە سبەینێ دەچێتەوە بەغدا، جگە لە دانوستان کردن لەبارەی پشکی هەرێم و چۆنێتی رێککەوتن لەسەر نەوت، هاوکات، لەگەڵ لایەنی عێراقیدا قسەش لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دەکەن.
چەند رۆژی رابردووش، شاندێکی تەکنیکی هەرێم کە پێکدەهاتن لە دوو وەزیر و چەند بەڕێوەبەرێکی هونەری وەزارەتی دارایی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە، بۆ تاوتوێی پرسی بودجەی ٢٠٢١ی فیدراڵیی چوونە بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment