عێراق و ئۆکراینا پەرە بە هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، شەوی ڕابردوو وەزیری بەرگریی عێراق بە سەردانێک گەیشتووەتە ئۆکرانیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، جومعە عیناد، وەزیری بەرگری بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتووەتە ئۆکرانیا و ئامانجی سەردانەکەش بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە هەماهەنگی کردنی یەکتری لە بوارەکانی مەشقی سەربازی و پڕچەک کردن و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر."

وەزارەتەکە دەشڵێت: "قسە دەکرێت لەبارەی هاوکاری کردنی یەکتری لە چەندین بابەتی گرنگدا بەتایبەتی لە پەرەپێدانی دامەزراوە سەربازییەکان."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189952

Your Comment

You are replying to: .
captcha