بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا، کوردەکانی سووریا هانا بۆ ڕووسیا دەبەن

بەشی جیهان- مۆنیتۆر لەبارەی سەفەری ئەمدواییەی شاندی کوردستانی سووریا بۆ مۆسکۆ دەنووسێت: کوردانی سووریا کە ئەزموونی پشتگیریی ڕووسیایان هەیە لەکاتی کونترۆڵی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، هەوڵی خۆش کردنەوەی پێوەندییەکانیان دەدەن لەگەڵ ڕووسیا بەڵکوو ڕێگری لە هێرشێکی دیکەی ڕووسیا بکەن.

کوردپرێس: پێگه‌ی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریکی له‌ بابه‌تێکدا ئه‌مه‌ به‌ یارییێکی سه‌یری کوردانی سووریا ناو ده‌بات و دووپات له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌، که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ هه‌موو لایێک سوود وه‌رگرن و نایانه‌وێ خۆیان ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، چوونکه‌ بیریان نه‌چووه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا چۆن گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵکرد تا هێرشیان بکاته‌ سه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌ ڕوونی ئه‌وه‌یان له‌ یاده‌ که‌ ڕووسیایش له‌ عه‌فرین ته‌نیا جێی هێشتن و له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌ردوو وڵات مامه‌ڵه‌یان به‌ کورده‌وه‌ کرد.

له‌ لایێکی تره‌وه‌ نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌ده‌ له‌ قه‌دری جه‌میل که‌ پێشتر جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا بووه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ و ئێسته‌یش خۆی و حزبه‌که‌ی به‌شێکن له‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا، که‌ باره‌گه‌ی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سووریایش له‌ ئیسته‌نبۆلی تورکیایه‌، بۆیه‌ هێنده‌ی تر کارێکی سه‌یره‌ و هاوکێشه‌کانی به‌ ته‌واوی گۆڕیوه‌، چونکه‌ پێشتر ته‌ڤده‌م و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دژایه‌تی زۆری یه‌کتریان کردووه‌ و ددانیان به‌یه‌کتر نه‌ناوه‌.

ئه‌نقه‌ره‌ تووڕه‌یی زۆری به‌رانبه‌ر به‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌ربڕیوه‌ و دووپاتی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ قه‌دری جه‌میل خیانه‌تی له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کردووه‌ و له‌گه‌ڵ "تیرۆریستان" ڕێککه‌وتنی واژۆ کردووه‌، به‌ڵام تورکیایش به‌ ڕوونی ئه‌وه‌ ده‌زانێت، که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی قه‌دری جه‌میل به‌ فه‌رمانی ڕووسیا بووه‌.

ئارۆن لۆند پسپۆر له‌ کاروباری سووریا له‌ ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی به‌رگری له‌ سوید بۆ مۆنیتۆر گوتی، قه‌دری جه‌میل پیاوێکی دڵسۆزی ڕووسیایه‌ له‌ سووریا و چی مۆسکۆ بیه‌وێ و ناچاره‌ جێبه‌جێی بکات.

له‌باره‌ی هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕووسیایش بۆ له‌یه‌کتر نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، سه‌رچاوه‌کان دووپات له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، ئامانجی مۆسکۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌رچه‌یێک بدۆزێته‌وه‌، تا کوردیش وه‌ک به‌شێک له‌ سووریا به‌شداری له‌ دانوستاندنه‌کانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریای نوێ بکه‌ن که‌ له‌ جنێڤ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دانوستاندنه‌کان ماوه‌ ماوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن، چونکه‌ مۆسکۆ به‌ ته‌واوی دڵنیایه‌، بێ بوونی کورد له‌ نێو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌کانی سووریا کۆتاییان نایه‌ت.

هەروەها دەووسێت ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕووسیا په‌له‌کردنه‌ له‌ پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، چوونکه‌ هه‌رچه‌ند سوورییه‌کان نزیکتر ببنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و وڵاته‌که‌ به‌ره‌و ئارامی بڕواته‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا زیاتر ده‌بن و مسۆگه‌رتر ده‌بن.

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، کورده‌کان خۆیشیان نیگه‌رانن له‌ دوورخستنه‌وه‌یان له‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌ فشاری تورکیا، پاش ئه‌وه‌ی بێهیوابوون له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایش تواناکانی به‌کار بهێنێت، بۆ چوونی نوێنه‌ری کورد بۆ لیژنه‌که‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ی مۆسکۆیان به‌ گرنگ و باش زانی، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ ئیلهام ئه‌حمه‌د گه‌یشته‌ مۆسکۆ و له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ و قه‌دری جه‌میل کۆبووه‌وه‌ و ڕێککه‌وتنی دداننان به‌یه‌کتر و کارکردنیان به‌یه‌که‌وه‌ واژۆ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189941

Your Comment

You are replying to: .
captcha