نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە و داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌.

کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌ و تێیدا لەبارەی ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه‌.

دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که ‌و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189936

Your Comment

You are replying to: .
captcha