بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک باسی لەوەکردووە: ئەمرۆ لە شاری بەغدا خۆشحاڵ بووم بە دیداری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، بەناوی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە سوپاسی ماکرۆن و دەوڵەتی فەرەنسام کرد کە رۆڵێکی دیار و بەرچاویان هەبووە لە شەڕی داعش لە عێراق و سووریا، رۆڵی فەرەنسام بەرز نرخاند لە پشتیوانی کردنی کوردی سووریا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا باسم لەوەکرد مەترسیەکانی تیرۆر و تیرۆریستان لەسەر ناوچەکە بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە، داوام لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد هاوکاری و پشتیوانیەکانیان بەردەوامبێت تا هەموو ئەو پاشماوانەی داعش بە تەواوی لەناو دەبرێن".
لای خۆیەوە سەرۆكی فرەنسا سوپاسی لاهوور شێخ جەنگی كردووە، "كە یەكێتی بەشێكی سەرەكی بووە لە بەرەنگاروبونەوەی تیرۆرو تێكشكاندنی داعش لە كوردستان و هاوكارێكی جدی كوردانی سووریا بووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment