هێزێکی پۆلیس بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی-یان دەستگیر کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزێکی پۆلیس لە ناو نووسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی شوان عادلی-یان وەک بەڕێوبەری کەناڵەکە دەستگیر کرد.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی NRT بڵاوی کردەوە: شوان عادل،بەڕێوبەری کەناڵەکە لەسەر دوو دۆسیە دەستگیر کراوە، دۆسیەی یەکەمیان لەسەر سکاڵاى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیە.

وەک پارێزەرەکەى ئێن ئاڕ تى دەڵێت، تا ئێستا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هیچ بەڵگەیێکى رادەستى دادگا نەکردووە لەسەر ئەو دۆسێیە.

سەبارەت بە دۆسیەی دووەمیشیان وتی: لەسەر بەکارهێنانى ڤیدیۆیەکە کە دەگەرێتەوە بۆ کەسێک، کە لە یوتیوب بڵاوی کردوەتەوە بەبێ لۆگۆ، بەبێ ئەوەى ڤیدیۆکە تایبەت بێت بە هیچ ئاژانس و دامەزراوەیێکى میدیایی، بۆیە ئێن ئاڕ تى ئەو ڤیدیۆیەى بەکارهێناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 189933

Your Comment

You are replying to: .
captcha