ئەمیری داعش لە تورکیا دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- توركیا دەستگیر كردنی ئەمیری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە وڵاتەكە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند مەحموود ئۆزەن ئەمیری داعشیان لە توركیا دەستگیر كرد.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕوونیشیكردەوە كە ئۆزەن فەرمانی لە سەركردەكانی ڕێكخراوەكە لە سوریا و عێراقەوە وەرگرتووە.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانی پشکنینی ماڵی ئەمیرەکەی داعش و چەند شوێنێکی دیکەدا، کۆمەڵێک بەڵگەی دیجیتاڵی و ژمارەیێک کۆمپیوتەر دەستیان بەسەردا گیراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189914

Your Comment

You are replying to: .
captcha