بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کە بە یاوەریی شاندێکی باڵا سەردانی مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیای کرد لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە وردەکارییەکانی سەفەرەکە و وتی: لەم سەفەرەدا ئەم پرسەمان تاوتوێ کرد کە لەبارەی قەیرانی سووریاوە چ ڕێگاچارەیێک دەتوانین بۆ چارەسەر بگرینە بەر و بەشداریمان لەم چارەسەریەدا بە چ شێوەیێک دەبێت.
فۆرات نیووز لەمبارەوە زیاتر دەنووسێت: ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات وەبیری هێناوەتەوە " لەم سەفەرەدا لەگەڵ حزبی ئیرادەی گەلی سووریا پرۆتۆکۆلێکی هاوبەشمان واژۆ کرد. ئێمە لەسەر بانگهێشتی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەفەری مۆسکۆمان کرد. بابەتی هەموو دانوستانەکان سووریا بوو. لەمبارەوە پرۆتۆکۆلێک واژۆ کرا و لەسەر چۆنیەتی کارپێکردن و پڕۆسەی تێپەڕاندنی گەیشتینە ڕێککەوتن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment