کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 31ی ئابی 2020 عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە وڵامی پرسیارێکی پەیامنێری "کوردستان24" رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
وەزیری داراییی عێراق گوتی: بڕیارە شاندێکی گەورە و گرنگ لە هەولێرەوە بێن، پشتیوان بە خوا سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەین و چارەسەریان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ دەدۆزینەوە و لە پڕۆژە بودجەدا جێگیر دەکرێن.
ناوبراو گوتیشی: کار دەکەن بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین.
سەبارەت بە وادەی سەردانی شاندەكە گوتی: زۆر نزیکە، ئەوەی گوێبیستی بووم لەم چەند هەفتەی داھاتوو دایە، واتە زۆر نزیکە.
*لە کوردستان 24 وەرگیراوە
Your Comment