کوردپرێس:
به‌ئاماده‌بوونی ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و قه‌دری جه‌میل، ئه‌مینداری پارتی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا، هه‌ردوو لایه‌ن یاداشتێكی ڕێككه‌وتنیان واژۆ كرد.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و پارتی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا له شاری مۆسكۆ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد، كه گرنگترین به‌نده‌كانی بریتین له:
یه‌كه‌م: سووریای نوێ، سووریایێكی یه‌كگرتوو و دیموكراته و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌بێ جیاوازی تیایدا بژین.
دووه‌م: چاره‌سه‌ری سیاسی تاكه ده‌رچه‌یه بۆ دۆخی ئێستای سووریا.
سێیه‌م: له‌ده‌ستووری سووریادا مافی گه‌لی كورد زامن بكرێت، وه‌ك پێكهاتهیێكی گرنگی سووریا.
چواره‌م: ئیداره‌ی خۆسه‌ر پێویستییێكی بابه‌تییه بۆ ئێستای سووریا.
پێنجه‌م: سوپای سووریا تاكه دامه‌زراوه‌ی فه‌رمییه كه چه‌كی له‌ده‌ستدا بێت و نابێت سوپا به سیاسی بكرێت.
Your Comment