ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ڕێککەوتنێکی 5 خاڵیی لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەلی سووریا واژۆ کرد

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە مۆسکۆ ڕێککەوتنێکی 5 خاڵیی لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەلی سووریا واژۆ کرد.

کوردپرێس:

به‌ئاماده‌بوونی ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و قه‌دری جه‌میل، ئه‌مینداری پارتی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا، هه‌ردوو لایه‌ن یاداشتێكی ڕێككه‌وتنیان واژۆ كرد.

ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و پارتی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا له‌ شاری مۆسكۆ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد، كه‌ گرنگترین به‌نده‌كانی بریتین له‌:

یه‌كه‌م: سووریای نوێ، سووریایێكی یه‌كگرتوو و دیموكراته‌ و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌بێ جیاوازی تیایدا بژین.

دووه‌م: چاره‌سه‌ری سیاسی تاكه‌ ده‌رچه‌یه‌ بۆ دۆخی ئێستای سووریا.

سێیه‌م: له‌ده‌ستووری سووریادا مافی گه‌لی كورد زامن بكرێت، وه‌ك پێكهاته‌یێكی گرنگی سووریا.

چواره‌م: ئیداره‌ی خۆسه‌ر پێویستییێكی بابه‌تییه‌ بۆ ئێستای سووریا.

پێنجه‌م: سوپای سووریا تاكه‌ دامه‌زراوه‌ی فه‌رمییه‌ كه‌ چه‌كی له‌ده‌ستدا بێت و نابێت سوپا به‌ سیاسی بكرێت.

News Code 189901

Your Comment

You are replying to: .
captcha