پارتی پەیوەندییێکی پتەوی لەگەڵ تورکیا هەیە و دەتوانێ داوای راگرتنی هێرشەکان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژووری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت ئامانجی شاراوەی هێرشەکانی تورکیا بریتییە لە سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمدا و پارتیش بەو پێیەی پەیوەندییێکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە، دەتوانێ داوای راگرتنی هێرشەکان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ژووری توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، نوێترین لێکۆڵینەوەی بەناونیشانی "هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان: لێکەوتەو سیناریۆکان" بڵاو کردەوە کە تێیدا ئامانجەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێم خراوەتەڕوو.

گۆڕان پێی وایە کە تورکیا هەرێمی کوردستان بە بەشێکی دانەبڕوای خاکی خۆی دەزانێت و پەکەکەشی کردووە بە باشترین پاساو بۆ ئەوەی بەردەوام پێگەی سەربازیی خۆی لە هەرێمدا قایم بکات. روونیشیکردووەتەوە کە تورکیا لە هێرشەکانیدا کۆمەڵێک ئامانجی شاراوەی هەیە کە دیارترینیان سەپاندنی هەژموونی خۆیەتی بەسەر هەرێمدا، هەر بەو هۆیەشەوەیە 30 بنکەی سەربازیی تێدا دروست کردووە.

ژووری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرباری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان "پەیوەندییێکی پتەو"ی لەگەڵ حکوومەتی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا هەیە و دەتوانێت داوای لێبکات هێرش و پەلامار و ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر هەرێم رابگرێت یاخود دسەتبکات بە کشانەوەی بنکە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189888

Your Comment

You are replying to: .
captcha