کوردپرێس:
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنی "مەدیاهابەر" ئاماژەی بە هاتنی سوپای تورکیا بۆ سیدەکان کردووە و دەڵێت تا ئەو کاتەی پارتی ڕێگە نەدات سوپای تورکیا ناتوانێت بێتە ناوچەکە.
کاڵکان باسی هێرشەکانی تورکیا دژی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان و باکووری سووریاش کرد و گوتی: "کەس نیە پشتیوانیی کوردەکان بکات و ئەوەی بە ناوی کوردایەتییەوە نیازی پشتگیری کردنی کوردی هەبێت بە خەیانەتکار ناو دەبرێت. بە پێچەوانەوە پارتی پێوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی تورکیای داگیرکەر فراوانتر کردووە و پشتیوانیی دەکات ئەوەش لە کاتێکدا کە تورکیا عەفرین و سەرێکانی و هەفتانینی داگیر کردووە و ڕۆژانە هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرێت و هاووڵاتییان ناچار دەبن گوندەکانیان چۆڵ بکەن."
لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سیدەکان، کاڵکان هیوای ئەوەی خواست کە پارتی لەو مەسەلەیەدا دەستی نەبێت بەڵام ئیدعای کرد کە ئاماژەکان وای نیشان دەدەن.
پێشتریش مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان هەمان ئیدعای کردبوو و وتبووی: "دەستپێک کاتێک پارتى لەگەڵ ئەو فەرماندانە بووە شتێک ڕووی نەداوە، بەڵام دوای ئەوەی لەوێ دەچن هێرشەکە ئەنجام دەدرێت، دۆخەکە پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە."
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2020 پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی داوەتەوە و دەڵێت "كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه سنووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده سنوورییه‌كانمان، سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی هاریكاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بیانوو بڕ بكات، كه‌چی خۆیان زه‌مینه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و هێرشه‌كانی توركیا زیاتر ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌م جیهانه قبووڵكراو نییه و جۆرێكه له خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر شكۆ و سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌وان بوونیان تێدا هه‌یه".
Your Comment