یەبەشە: تورکیا هێزەکانمان دەکاتە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ڕایگەیاند: ئەمشەو هێزەكانیان لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیاوە كراونەتە ئامانج.

کوردپرێس:

یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد: وەك زانراوە پێشتر توركیا چەند جارێك لە ڕێی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی ئەنجامداوە و بەم دواییەش جموجوڵەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بێ وەستان بەردەوام بوون.

یەبەشە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: توركیا لە ڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێزەكانیان دەكاتە ئامانج.

یەبەشە ئاماژەی بەوەش داوە: ئەمشەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا هێرشیان كردووە، بێ ئەوەی زانیاریی زیاتر دەربارەی زیانەكانی ئەو هێرشە ئاشكرا بكات.

News Code 189840

Your Comment

You are replying to: .
captcha