چه‌کدارانی داعش سوود له ‌کێشه‌ و ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی وڵاتان وه‌رده‌گرن

بەشی جیهان- به‌رپرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند: دوای زیاتر له‌ سێ ساڵ له‌ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستیان، تا ئێستا 10 هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ عێراق و سووریا ماونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم بڵاوی کردەوە فیلادیمێر فۆرۆنکۆف، به‌رپرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووە: شانه‌ نووستووه‌کانی داعش له‌رێگه‌ی ئاویه‌وه‌ له‌نێوان وڵاتان هاتووچۆ ده‌که‌ن، ته‌نها له‌ عێراق و سووریا بوونیان نیه‌، به‌ڵکوو له‌چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش چالاکی و جموجۆڵی جۆراو جۆریان ئه‌نجا مداوه‌.

فیلادیمێر فۆرۆنکۆف ئاماژەی بەوەش کرد، چه‌کدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان و دووباره‌ سه‌رقاڵی خۆرێکخستنه‌وه‌ و زیاد کردنی جموجوڵه‌کانیان و نزیکه‌ی 10 هه‌زار چه‌کداریشیان له‌ سووریا و عێراقدان و سوود له ‌کێشه‌ و ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی وڵاتان وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها سوودێکی زۆریان له ‌رێکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاشکراشی کردووه‌، له‌رێگه‌ی هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و پڕوپاگه‌نده‌وه‌ داعش ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌هێرش و په‌لاماره‌کانی بدات و وزه‌ی زیاتری بداته‌ چه‌کداره‌کانی.

سه‌باره‌ت به‌ئه‌میری رێکخراوی داعش، فیلادیمێر فۆرۆنکۆف باسی له‌وه‌کردووه‌، تا ئێستا شێوازی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕوون نیه‌ و نازانرێت به‌چ ستراتیژێک ده‌یانه‌وێت دووباره‌ هێرشه‌کان ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌، به‌ سه‌رۆکایه‌ی محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولا، که‌ دوای کوژرانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ ساڵی 2019دا کوژرا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و رێکخراوه‌ ده‌کات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189825

Your Comment

You are replying to: .
captcha