بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی سانای-ی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە کە لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بڕینی ئاوی هاووڵاتییانی سووریا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڵ لەوان ڕێککەوتنی ژێنێڤ، تاوانێکی گەورەی جەنگییە. تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە، لەسەر ڕەزامەندیی ئەمریکا ئاویان کردۆتە چەکێکی جەنگی لە دژی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووەکان.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت هۆکاری سەرەکی ئەم چەشنە هەڵمەتانە داگیرکاریی هەندێک وڵات وەکوو تورکیا و ئەمریکا و تیرۆریستەکانی سەربەم وڵاتانەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment